یه‌كه‌م لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم دوای بڕیاری نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌م لێدوانی دوای بڕیاری نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "مه‌سرور بارزانی سه‌رشۆڕی قبوڵ ناكات و كێ قبوڵیه‌تی با ناوی له‌ناو سه‌رشۆڕان بارزبێت".
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "كێشه‌كانمان چاره ده‌بن، هه‌ر حه‌ق سه‌رده‌كه‌وێت".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نه خۆی و نه پێش خۆی و نه پێشتریش، نه سه‌ر شۆڕی قبوڵكردووه و نه له ئاینده‌ش ده‌یكات، ئیتر كێ زه‌لیلی قبوڵه با هه‌ر له‌و زومره‌یه بێت و ناوی هه‌ر له‌ناو سه‌ر شۆڕان بارزبێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "كوردستان و گه‌له‌كه‌ی داهاتوویه‌كی پرشنگدار چاوه‌ڕوانیه‌تی. ئه‌وانه‌شی سه‌نگه‌ری به‌رگری و مافی گه‌لی خۆیان به‌رده‌ده‌ن نه‌فره‌تی مێژوو چاوه‌ڕێیان ده‌كات".
پێشه‌وا هه‌ورامانی راشیگه‌یاندووه كه "شه‌ست ساڵه برسیكردن و قڕكردن وه‌كو قێزه‌ونترین ڕێگا به‌كاردێت ئه‌نجامه‌كه‌شی یه‌ك شت بووه، گه‌لی كوردستان سه‌ربه‌رزتر و به‌هێزتر بووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
PM:10:08:28/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت