عه‌لی حه‌مه‌ساڵح روونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی هه‌شت مووچه‌ی ئه‌مساڵ ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*نووسراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێشهاتێكی مه‌ترسیداره بۆ چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
*به‌پێی نووسراوه‌كه مووچه‌ی هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ی عێراق تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بووه و به‌پێی نووسراوه‌كه ئه‌م هه‌شت مانگه‌ی كه ماوه عێراق هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك نانێرێت.
*به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كردووه به عێراقیان وتووه كه داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆ نزیكه‌ی 350 ملیار دیناره، به‌ڵام 50 ملیاریان ناردووه.
*راسته به‌رپرسانی ئێمه تاخوا حه‌زبكات گه‌نده‌ڵن، به‌ڵام عێراق راست ناكات و ئه‌مه‌ی ده‌یكات زوڵمێكی گه‌وره‌یه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
*عێراق له‌بری ئه‌وه‌ی سزای ئه‌وانه بدات كه پاره‌ی نه‌وتیان لایه و داهاتی ناوخۆ ده‌به‌ن، یه‌خه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌گرێت.
*له ئێستادا یه‌كێتی و پارتی له مه‌رزه‌كان قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و سه‌رانه وه‌رده‌گرن، عێراقیش هیچیان به‌رامبه‌ر ناكات و یه‌خه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌گرێ، ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره.
*چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنێكی راستگۆیانه له‌سه‌ر نه‌وت بكرێت، هه‌رێم ده‌بێت گرێبه‌سته‌كان بداته به‌غدا و بڵێ چۆن چاره‌ی ده‌كه‌یت، بیكه به‌ڵام مووچه بنێره.
* ئه‌م بێمنه‌تییه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم به‌راستی مه‌ترسیداره، ئیستیفزازكردنی عێراق هه‌ڵه‌یه.
*ئه‌گه‌ر ده‌توانن له به‌غدا بكشێنه‌وه، فه‌رموو به‌یانی بكشێنه‌وه، سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرس و په‌رله‌مانتاره‌كانتان بكشێننه‌وه و ریفراندۆمه‌كه‌ش ئیعلان بكه، به‌ڵام مووچه و ژیانی خه‌ڵك دابین بكه.
*واز له زمانی ئیستیفزازكردن بهێنن، چونكه كارتی هه‌ڕه‌شه‌تان پێ نییه، بۆ ئه‌م خه‌ڵكه تووشی سه‌رگه‌ردانی ده‌كه‌ن.
*یه‌كێتی و پارتی مانگی 250 ملیۆن دۆلاریان له نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه و ملیۆنان دۆلاریشیان له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌ستكه‌وتووه، خه‌ڵك بووه‌ته قوربانی.
بۆبینینی ڤیدیۆ كلیك لێره بكه:
PM:09:09:28/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت