بەبێ بەشداری قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەدایە
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و بەبێ بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەدایە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە باسکردنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا کە تێیدا گرێبەستێکی نەوت و گازی تیادا ئیمزا کراو ئەمریکاش بە فەڕمی دانی پپێدا نا و بە گرێبەستێکی گرنگی دا لەقەڵەم و ڕایگەیاند: "لەبەرژەوەندی عێراق و هەرێمی کوردستانە."
لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە مەسرور بارزانی جەخت لە گرنگی گرێبەستەکە دەکات و کۆی سەردانەکە و ڕای ئەمریکییەکان دەگێڕێتەوە.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان بەشدارنەبوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کە پێشتر بڵاوکرایەوە، ئەمرۆ تەنها یەک بڕگە تاوتوێ دەکرێت کە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی فەرمی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن و خستنەڕووی بۆ ئامادەبووان.
AM:10:59:28/05/2025
ئهم بابهته 3544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت