ماركۆ رۆبیۆ: بنەمای پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، رێزگرتنی ئۆتۆنۆمی کورد و کۆمپانیاکانمانە
وێستگه‌نیوز-
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كردووه و جه‌ختمانكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ئۆتۆنۆمیی كورد بریتییه له ستونێكی ئه‌و دیدگایه‌ی بۆ عێراق هه‌مانه".
رۆبیۆ له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكادا وتی: "شێوازی مامەڵەکردنی ئێمە لەگەڵ عێراق ئەو ئۆتۆنۆمییەیە کە کورد لەو بەشەی وڵاتەکە هەیانە و ڕێگەپێدانە بە بووژانەوەی ئابووری کە ڕێگە بە بووژانەوە و سەرکەوتنیان دەدات".
وتیشی: "بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە".
راشیگه‌یاند كه "ئێمەش ڕوونمان کردووەتەوە بنەمای سەرەکی بۆ ئەمە ڕێزگرتنە لە کۆمپانیاکانی ئێمە کە لە عێراق کار دەکەن و رێزگرتنە لە ئۆتۆنۆمیی گەلی کورد".
PM:07:50:21/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت