وەزارەتی کارەبا: پرۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شوێنە بازرگانییەکانیش دابین دەکات
وێستگەنیوز_
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: پرۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شوێنە بازرگانییەکانیش دابین دەکات، بەمەش دەتوانن کارەکانیان زیاتر بەرەوپێش ببەن، چونکە دەبنە خاوەنی کارەبایەکی بەردەوامی بێ پچڕان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ئەم پرۆژەیە لە سوودی شوێنە بازرگانیەکانە چونکە دەبنە خاوەنی کارەبایەکی بەردەوامی بێ پچڕان.
پرۆژەی رووناکی پرۆژەیەکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات و دەڵێن: "لەم رێگەیەوە حکومەت دەیەوێت کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بکات".
PM:09:16:20/05/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت