بە بەشداری سوودانی هاوپه‌یمانیی 'ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان' راگەیەنرا
وێستگەنیوز_
هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ به مه‌به‌ستی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرا و پارتەکەی سەرۆک وەزیران، محەممەد شیاع سوودانی تێیدا بەشدارە.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 20ـی ئایاری 2025، هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ به ناوی "ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان" پێكهێنرا، كه هه‌ر یه‌ك له ڕه‌وتی فوراته‌ین به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و هاوپه‌یمانی گرێبه‌ستی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی فالح فه‌یاز و ئیئتیلافی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و هاوپه‌یمانی ئیبداعی كه‌ربه‌لا به سه‌رۆكایه‌تیی نوسه‌یف جاسم خیتابی و ته‌جه‌موعی بیلادی سۆمه‌ر و ته‌جه‌موعی ئه‌جیال و هاوپه‌یمانی چاره‌سه‌ری نیشتمانی له خۆگرتووه.
پاش راگەیاندنی هاوپەیمانییەکە، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئامانجیان له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دابینکردنی ئامرازەکانه بۆ گەشەپێدانی بەردەوامه.
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، "بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەکانیان لە پێش هەموو شتێکەوەیه."
PM:08:24:20/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت