کەشناسی: تاوەباران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆش تاوەباران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەوە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، بەهۆی بارینی تاوەباران و بروسکەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بەشێوەیەکی زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان، ناجیگیری کەش بەردەوام دەبێت. هەروەها بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەندێک کاتیش خێراییەکەی زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا. پلەکانی گەرماش 3 بۆ 6 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی گەرما لە دوێنێدا.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ هەینی، کەش جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی


PM:12:45:15/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو