پێشه‌وا هه‌ورامانی: حكومه‌تی هه‌رێم به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه پاڵپشتیی پرۆژه‌ی رووناكی ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ڕووناكی و ڕاهاتنی هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ نرخه‌كان، حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پاڵپشتیی پرۆژه‌كه ده‌كات، ده‌شڵێت: "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم پاڵپشتیی پرۆژه‌ی رووناكی ده‌كه‌ن و زۆینه‌ی هاوبه‌شانیش له نرخه‌كانی كاره‌بای 24 كاتژمێری ڕازین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی ئایاری 2025، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "پرۆژه‌ی ڕووناكی، یه‌كێكه له پرۆژه گرنگ، نیشتمانی و ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پرۆژه‌ی ڕووناكی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه، به‌ڵام ده‌بێت هاووڵاتییان له‌وه ڕابێن كه زیاده‌ڕه‌ویی له به‌كارهێنانی كاره‌با نه‌كه‌ن".
له‌باره‌ی نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری، پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی هاوبه‌شانی پرۆژه‌ی ڕووناكی له نرخه‌كه‌ی ڕازین و ڕه‌خنه‌یان لێی نییه، حكومه‌تیش بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پاڵپشتی پرۆژه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ نرخه‌كه‌ی رابێن".
روونیشیكرده‌وه كه "له مانگی یه‌كه‌م؛ 50% داشكاندن بۆ هاوبه‌شان ده‌كات، له مانگی دووه‌مدا 25%، و له مانگی سێیه‌م 15% داشكاندن ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هاووڵاتییان له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌بایه ڕابێن و به گوێره‌ی پێویستی به‌كاری بهێنن و زیاده‌ڕه‌وی له به‌كارهێنانی نه‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ڕووناكین و پاڵپشتیی لێ ده‌كه‌ن".
PM:10:48:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت