فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با هه‌وڵێكی تره بۆ دروستكردنی بارگرانی بۆ هاوڵاتیان
وێستگه‌نیوز-
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای وه‌ك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "بڕیاره‌كه هه‌وڵێكی تره بۆ دروستكردنی بارگرانی بۆ هاوڵاتیان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاد له 30 ساڵه تامه‌زرۆی كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ئه‌ركی حكومه‌ت و مافێكی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای وه‌ك موژده و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ڕاگه‌یاند، به‌بێ گوێدانه یاسا و ڕێنماییه‌كان و هه‌وڵێكی تره بۆ دروستكردنی بارگرانی بۆ سه‌رشانی هاوڵاتیان".
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندووه كه ده‌بێت حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر بێ باكانه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات به‌رامبه‌ر یاسا و ڕێنماییه‌كان و چاوی له هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت كه هه‌ر ڕۆژه و قه‌یرانێك و بارگرانیهك زیاد ده‌كات بۆ سه‌رشانیان و هاوڵاتیانیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن قه‌یران دوای قه‌یران".
ده‌شڵێت: "هه‌موو ڕێكارێكی گونجاو و یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی هاوڵاتیان و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر".
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه كه "تایبه‌ت به‌م پرسه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ له‌نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازده‌كه‌ین".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی رووناكی به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌تی كاره‌بای ڕاسپارد بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
PM:08:36:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت