کەشناسی: ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین هەیە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 5ـی 2025، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ، هەروەها ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ئەنجامی بەردەوامی زیادبوونی خێرایی باش ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت .
ڕوونیشی کردەوە، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها "سبەی پێنجشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان ئاسمانی ناوچەکەمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان"، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان هەیە لە کاتی زیاد بوونی خێرایی با. پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی
PM:02:40:14/05/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت