سلێمانی.. 12 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانیان کردووە
وێستگەنیوز_
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە 12 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکە کردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر تا بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 12 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی رێککارە تەندروستییەکان بەشێک لەو هاوڵاتیانە باری تەندروستیان باش بووەتەوە چوونەتەوە ماڵەوە.
AM:11:59:14/05/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت