دەزگای ئاسایش: چوار تیكتۆكچی دەستگیرکران
وێستگەنیوز_
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیركردنی چوار تیكتۆكچی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە رۆژانی 26ی 4ی 2025 تاوەكو 5ی 5ی 2025 بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریی ورد، چوار تیكتۆكچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەكردن لەلایڤەكانیاندا دەستگیركران.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان، لەپێناو تێكنەدانی شیرازەی كۆمەڵگە، بەهاوكاری و زانیاری هاوڵاتییان بەردەوامە.
PM:09:53:13/05/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت