هه‌ردی سه‌ڵاح: چیتر نابێ بكوژان بكرێنه دابه‌سته له گرتووخانه‌كان و ده‌بێ بكوژرێنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستخۆشی له دادگای سلێمانی ده‌كات بۆ سزادانی بكوژی كوڕه‌كه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی و ده‌ڵێت: "ئیتر بكوژ ده‌بێ بكوژرێته‌وه و بكوژان له‌ناو ببرێن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شادمان ئه‌بوبه‌كر، خێزانی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی رایگه‌یاند كه دادگای سلێمانی بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ بكوژی كوڕه‌كه‌ی ده‌ركرد.
هه‌ردی سه‌ڵاح له پۆستێكدا له فه‌یسبووك ده‌ستخۆشی له دادگای سلێمانی ده‌كات سه‌باره‌ت بڕیاره‌كه‌ی به سزادانی بكوژی كوڕه‌كه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی به له‌سێداره‌دان و ده‌ڵێت: "ئیتر بكوژ ده‌بێ بكوژرێته‌وه و بكوژان له‌ناو ببرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئاینی ئیسلامیشدا هاتووه".
ده‌شڵێت: "من وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام و چیتر نابێ بكوژان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌به‌ر لێبوردنی گشتی بكه‌ون و بكرێنه دابه‌سته له‌گرتووخانه‌كان و ده‌بێ بكوژرێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵكانێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن ده‌ستیان بچێته خوێنی خه‌ڵك".
PM:05:44:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت