له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی، كارمه‌ندێكی هاتووچۆی به‌رچه‌قۆ دا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی، كارمه‌ندێكی هاتووچۆی به‌رچه‌قۆ دا.
عه‌لی عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی راپه‌ڕین تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆدا ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكی هاوڵاتییه‌كدا اگیراوه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "دوانیوه‌رٍۆی ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوڵاتییه له‌ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ كارمه‌ندێكی هاتووچۆی به‌ر چه‌قۆداوه".
وتیشی: "هاوڵاتییه‌كه سێ چه‌قۆی له كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆ داوه و له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره".
راشیگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه.
PM:04:44:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 6648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت