ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئایاری 2025 ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له راگه‌یاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له چه‌ك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ له ڕێگای ده‌ستبه‌رداربوونی توندوتیژی و به‌هێزكردنی ئاسایش وه‌سف كرد.
به‌قایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتی كرده‌وه كه "ئێران له‌م پێشهاته‌دا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی ده‌بینێت كه هاوكارده‌بێت له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئارامی له توركیا و ناوچه‌كه‌دا".
هیوای وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی كه ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌ك ته‌واو بكرێت كه خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكات.
له پێشهاتێكی مێژوویی بێوێنه‌دا، دوێنێ دووشه‌ممه پارتی كرێكارانی كوردستان، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی و كۆتاییهێنان به‌و ململانێ چه‌كدارییه‌ی كه نزیكه‌ی چوار ده‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رده‌وامه، راگه‌یاند.
PM:02:39:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت