وەزارەتی دارایی هەرێم: بڕی 950 ملیار و 514 ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرا


وێستگەنیوز-

تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، بڕی 950 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

چاوەڕوان دەکرێت لەنزیکترین کاتدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.


PM:12:59:13/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو