كۆمه‌ڵ: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی شكستپێهێنانی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌درا
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی رایگه‌یاند كه له گفتوگۆكانی دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تی نه‌كشاونه‌ته‌وه و سوورن له‌سه‌ر دروستكردنی، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی شكستپێهێنانی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌درا".
لیژنه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كی سیاسیی له‌نێوان هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، خواست و ئامانجی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بووه و له‌م پێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌ستپێشخه‌ریی و پرۆژه‌مان هه‌بووه و هه‌نگاوی جدیشمان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ناوه".
لیژنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی شكستپێهێنانی ده‌درا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نین:
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵ له گفتوگۆكانی دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تی نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و زۆر جددیش بوه چونكه خۆی خاوه‌نی پڕۆژه‌كه بوه و تا ئێستا به‌رده‌وام و سووره له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تیه فراوانه به‌ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك !
دووه‌م: له كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوو، نوێنه‌رانی نه‌وه‌ی نوێ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پێشنیار كرا هۆڵی كۆبوونه‌وه‌یان به‌جێهێشت.
سێهه‌م:شه‌وی ڕابردوو ڕه‌وتی هه‌ڵوێستیش كشانه‌وه‌ی خۆی له گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه ڕاگه‌یاند .
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی ڕاستییه‌كان و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بدات ئه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاستیه‌كان بۆ ڕای گشیی ئاشكرا ده‌كه‌ین".
PM:08:37:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت