قوباد تاڵه‌بانی: په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ كرد
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رانبه‌ر به پڕۆسه‌ی ئاشتی جێبه‌جێ كرد".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌كه‌كه بۆ خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌ك دانان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "پارتی كرێكارانی كوردستان له كۆنگره‌ی 12ی خۆیدا به‌رپرسیارێتیی خۆی به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا جێبه‌جێ كرد و ده‌رگای به‌ڕووی قۆناغێكی نوێ‌دا كرده‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "هیوادارین حكومه‌ت و دامه‌زراوه یاساییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیاش ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی یاسایی و ئاشتییانه‌ی پرسی كورد له توركیا".
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ئەنجامی کۆنگرەی 12ی پارتەکەی بڵاوکردەوە و بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی و کۆتاییهێنانی بە خەباتی چەکداریی راگەیاند.
PM:07:29:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت