دەمیرتاش: بڕیاری پەکەکە پێشهاتێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین
وێستگەنیوز-
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" رایدەگەیەنێت، بڕیاری پەکەکە پێشهاتێکی مێژووییە، ئاماژە بەوەشدەکات، کاتی ئەوە هاتووە هەمووان پێکەوە دڵسۆزانە کار بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕالی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی لە زیندانی ئەدرنە کرد و کۆبوونەوە تاوتوێی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەیان کرد.
پەروین بوڵدان، پەیامی دەمیرتاشی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە، بڵاو کردەوە و دەمیرتاش دەڵێت، "بڕیارەکەی پەکەکە پێشهاتێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "کاتی ئەوە هاتووە هەمووان پێکەوە دڵسۆزانە کار بکەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی. هاوکات سوپاسی، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەحمەد تورک، باخچەلی، ئۆجەلان و خوالێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر دەکات، کە ڕۆڵیان هەبوو لە سەرخستنی پرۆسەکە".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی هاتووە، "پێویستە تورکیا لە هەموو ڕووێکەوە گەشە بکات، هەروەها ئێستا ئێمە بە هیوای ئەو هەنگاوانە دەژین کە بۆ ئاشتی نراون و ئازار و یادەوەری سیری سورەیا ئۆندەر بە ئەزموون دەکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ئەنجامی کۆنگرەی 12ی پارتەکەی بڵاوکردەوە و بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەى پێکهاتەی رێکخراوەیى و کۆتاییهێنانى بە خەباتى چەکداریى راگەیاند.
PM:06:05:12/05/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت