مەسرور بارزانی: پێویستە کۆتایی بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی غەززە بهێندرێت


وێستگەنیوز-

ئه‌مڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵيۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستين له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد .


مەسرور بارزانی رایگەیاند، "وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی بەڕێز مەحمود عەباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەلەستینی پێگەیاندین و ئاماژه‌ى بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەڵەستین و کوردستان کرد و ‌جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە".

ئاماژە بەوەکرد، "دوايين پێشهاتەکانی دۆخى غه‌ززه‌مان تاوتوێ کرد و هاوڕابووین لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی سیڤلی غەززە و پاراستنى مافە ڕەواکانی گه‌لى فه‌له‌ستين و ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".


PM:04:25:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو