كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له به‌غدا سكاڵای بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرد
وێستگه‌نیوز-
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند له دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركردووه، ده‌شڵێت: "چاره‌سه‌ری په‌رله‌مانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه".
عومه‌ر گوڵپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند خاڵێكی له باره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سكاڵاكه‌یانه‌وه له دادگای باڵای ئیتیحادی خستووه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاندووه كه "هه‌ڵبژاردنی دیزاینكراوی 20ی 10ی 2024، دۆخی كوردستانی به ئاستێك به بنبه‌ست گه‌یاندووه، نه‌وه‌ك پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندنی یه‌نجامه‌كان كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت پێكنه‌هات، به‌ڵكو په‌رله‌مانی دیزاینكراو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ناتوانێت كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بكات بۆ كارابوون و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی!".
ناوبراو ده‌ڵێت: "بێجگه له خراپی دۆخی ئابوری و دواكه‌وتنی به‌ده‌وامی مووچه، ته‌نانه‌ت هیچ باسێكیش له‌لایه‌ن لایه‌نه به‌شدراوه‌كانی دیزاینه‌كه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌ماوه!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت له 2ی 11ی 2022 ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو بووه، له‌و كاته‌وه به‌بێ پاڵپشتی ده‌ستوری و یاسایی و شه‌رعییه‌تی خه‌ڵك، درێژه به كاره‌كانی ده‌دات، له وڵات و هه‌رێمێكدا كه نه له دۆخی شه‌ڕ دایه، نه كاره‌ساتی سروشتی، ئه‌مه شه‌رمه‌زاریی حكومڕانی و حكومه‌تدارییه!".
ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌ی كۆمه‌ڵ باس له‌وه ده‌كات كه "نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیوه، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه چاودێریی كاره‌كانی حكومه‌ت بكات، ده‌سه‌ڵات له‌م دوو ساڵه‌دا زۆرتر له جاران سودی له بۆشایی یاسایی و نه‌بوونی هیچ چاودێرییه‌ك وه‌رگرتووه و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و كارنه‌كردن به یاساكان و دوو خه‌زێنه‌یی و سه‌رانه‌و قۆرخكاریی چه‌ندین هێنده‌ی جاران زیاتر بووه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "یه‌كێك له چاره‌سه‌ره حه‌تمییه‌كان بۆ كۆتایهێنان به‌م دۆخه خراپه له‌رزۆكه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی دیزاینكراو و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یان ڕۆژانی دواتر".
عومه‌ر گوڵپی راشیگه‌یاندووه كه "له پێناو ئه‌و ئامانجه پیرۆزه، فریاكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵك، بوونی په‌رله‌مانێك كه بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات و توانای چاودێریی ده‌زگای جێبه‌جێكردنی هه‌بێت و مه‌رجه‌عی باڵای گه‌ل بێت، ڕۆژی 4ی 5ی 2025، به ژماره (88/ ئیتیحادی/ 2025)، سكاڵامان له دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمار كردووه، پشت به‌خوا ئه‌م ئامانجه پیرۆزه دێته‌دی و په‌رله‌مانی دیزاینكراوی ده‌ستبه‌سه‌ركراو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێك ده‌چێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێت و خۆی خاوه‌ن بڕیاربێت نه‌وه‌ك دیلی ده‌ستی دوو لایه‌نی شكستخواردوو".
PM:11:12:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت