دژه‌تیرۆر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی له كه‌ركوك راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاڵپشت به به‌دواداچوون و زانیاریی هه‌واڵگری ورد و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه توانرا ژماره‌یه‌ك تیرۆریست و تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه پێشینه‌یان له‌ناو ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش هه‌بووه و له ئێستاشدا به‌شێك بوون له شانه ناچالاكه‌كانی ڕێكخراوه‌كه و كاری گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و پێداویستی لۆجستییان كردووه بۆ پاشماوه چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوه".
دژه‌تیرۆر ده‌ڵێت: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا توانرا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مۆبایل و سیم كارد گیرا كه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی دیكه به‌كارهاتبوو".
راشیگه‌یاند كه "پاش ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، ده‌ستبه‌جێ ڕاده‌ستی یاسا كران به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست و یاسایی بۆ سزادانیان".
PM:08:22:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت