"سه‌رزه‌نشتی بێ هه‌ڵوێستی هێزه كوردستانییه‌كان به‌رامبه‌ر فشاره‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین"
وێستگه‌نیوز-
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق موچه بۆ تێكشكاندنی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌كارده‌هێنن، ده‌شڵێت: "سه‌رزه‌نشتی بێده‌نگی و هه‌ڵوێستی هێزه كوردستانییه‌كان به‌رامبه‌ر فشاره‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی ئایاری 2025 له هۆڵی شه‌هید عه‌تا له شاری سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پابه‌ندبوونی حزبی به ڕێبازی شه‌هیدان و به‌ها نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی و دیموكراسییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
پاشان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، باسێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه پێشكه‌شكرد و به‌گرنگییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا كرد و ڕایگه‌یاند، به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی كرا و ئیدانه‌ی سیاسه‌تی شكستخواردو و شۆڤێنیانه‌ی به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق كرا به‌رامبه‌ر مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان و به‌كارهێنانی موچه وه‌ك چه‌كێك بۆتێكشكاندنی ئیراده‌ی گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "كۆبوونه‌وه، سه‌رزه‌نشتی بێده‌نگی و هه‌ڵوێستی هێزه كوردستانییه‌كانی كرد له‌به‌رامبه‌ر فشاره‌كانی به‌غدا، ئه‌وه له‌كاتێكدایه خۆپیشاندان ڕێكده‌خرێت بۆ پشتیوانی له وڵات و گه‌لی تر".
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌رۆشی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه و گرفتی هاوڵاتیان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پرسه گرنگ و چاره‌نوسساز و هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماده‌سازییه‌كانی حزب بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و تاووتوێكردنی خواستی به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو.
راشیگه‌یاند كه "كۆبوونه‌وه، ده‌رگای گفتوگۆ و دیالۆگی له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتخواز و پابه‌ند به به‌ها باڵا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كراوه‌یی هێشته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو چاكه‌ی گشتی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ده‌سكه‌وت و قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان".
PM:08:08:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت