کەشناسیی هەرێم: تاوەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، لە ئەنجامى دروستبوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ ئەم ناجێگیریە لەکەشدا ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە کە هەندێک کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت، ئەگەرى بارانبارین لە سەر سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما 2 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
AM:10:48:11/05/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت