لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان: سواڵكردن لە شەرعدا حەرامە، مەگەر بۆ كەسێك كە بە تەواوی پێویستی بێت
وێستگەنیوز-
لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، فەتوایەكی تایبەتی بۆ سواڵكردن دەركرد و دەڵێت، كاری سواڵكردن لە شەرعدا حەرامە و نادروستە، مەگەر بۆ كەسێك كە بە تەواوی پێویست بێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئایاری 2025، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئایینی و هاوڵاتییان داوای حوكمی شەرعییان كرد لەبارەی دیاردەی ناشیرینی سواڵ و (دەرۆزە)كردنی كەسانێك لە ناو كوچە و كۆڵان و ترافیك و جێگە گشتییەكاندا، كە ئایا دروستە هاوكاریكردنیان یان نا؟".
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا پاش تاوتوێكردنی بابەتەكە و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی، ئەم فەتوایەی لای خوارەوەی راگەیاند:
1-كاری سواڵكردن لە شەرعدا حەرامە و نادروستە؛ مەگەر بۆ كەسێك كە بە تەواوی پێویست بێت و هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی نەبێت، راستییەكەی هەژار و نەدار بێت.
2- هاوكاریكردنی ئەو جۆرە سواڵكەرانە بەپارەی زەكات، یان بە پارەی خێر لە غەیری زەكات نادروستە، چونكە نازانرێت بە دڵنیایی كە ئایا (مستحق)ن یان نا، بە تایبەت منداڵان بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوكاری بكرێن، بەڵكو پێویستە ئامۆژگاری بكرێن، چونكە هاوكاریكردنیان دەبێتە مایەی هاندانیان لەسەر ئەو كارە بەدە.
ئەوەش هاتووە، بۆیە داواكارین لە مسوڵمانان كە زەكات و خێری خۆیان بدەن بە چینی هەژار، هاوكارییەكانیشیان بدەن بە كەسانێكی شایستەی رەوشتبەرز كە شەرم دەكەن سواڵ بكەن.
ئاماژە بەوەکراوە، "داواكارین حكومەت و دەزگا پێوەندیدارەكان رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕكردنی ئەم دیاردە ناشەرعی و ناشیرینە كە نامۆیە بەشكۆ و ڕەوشتی بەرزی كوردەواری".
AM:10:31:11/05/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت