بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم: ئەگەر سبەی حکومەتی عێراق پارە نەنێرێت، شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا


وێستگەنیوز-

بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر سبەی حکومەتی عێراق پارە نەنێرێت، شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا.


ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ و دوێنی پشووی کۆتایی هەفتە بوو هیچ زانیارییەکی نوێ نییە لەبارەی مووچەوە، چاوەڕوانین سبەی یەکشەممە کە دەوام دەستپێدەکاتەوە بزانین بەغدا هیچ بڕیارێک دەدات، چونکە تاوەکو ئێستا بە فەرمی و نافەرمی هیچ هۆکارێکیان پێ نەوتوین بۆچی مووچە نانێرن".

بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت، "چاوەڕوانی سبەی دەکەین بزانین وەزارەتی دارایی عێراق چ بڕیارێک دەدات بۆ خەرجکردنی مووچە، ئەگەر بڕیاری نەدا، ئەوا بڕیاردەدەین شاندێکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بچێتە بەغدا و لە هۆکارەکەی بکۆڵێتەوە".


PM:11:37:10/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت