لە سلێمانی 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەردا گرتنی بڕی 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای هەولێر، توانرا چالاکییەکی گرنگ ئەنجام بدرێت و چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە سلێمانی، بازرگانان بەنیازبوون ئەم مادە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون، سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەک تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی کوردستان".
PM:05:17:10/05/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت