ئاسایشی كێلێ دوو كه‌سی به دراوی ساخته‌وه ده‌ستگیر كرد
وێستگه‌نیوز-
یاریده‌ده‌ریه‌تی ئاسایشی كێلێ دوو هاوڵاتی ئێرانی به بڕێكی زۆر دراوی بیانی ساخته‌وه ده‌ستگیر كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كێلێ سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه سنورییه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو هاوڵاتی ئێرانی‌یان ده‌ستگیركرد به ناوه‌كانی (ف.م.أ.) و (م.ح.ق)".
ئاسایشی كێلێ ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو كه‌سه بڕی 12500 یۆرۆ جۆری 500 یۆرۆی و بڕی (2000) دوو هه‌زار دۆلار ئه‌مریكی جۆری سه‌د دۆلاری ساخته‌یان پێ بوو".
راشیگه‌یاند كه ئه‌و دوو ئێرانییه به نیاز بوون ئه‌و دراوه ساختانه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساغ بكه‌نه‌وه.
PM:01:11:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت