دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی دژی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ره‌تكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سكاڵای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌لائی بۆ راگرتنی كاركردن به یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، ره‌تكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد و سه‌رۆك كۆماری عێراق واژۆی كرد، پێنج په‌رله‌مانتار سكاڵایه‌كیان له دادگای فیدراڵی تۆماركرد و داوایان كرد فه‌رمانێكی وه‌لائی ده‌ربكات بۆ راگرتنی رێکارەکانی یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تاوەکو ئەوکاتەی دادگا سکاڵای تۆمارکراو لەبارەی شەرعییەتی دانیشتنی پەسەندکردنی یاساکە یەکلادەکاتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه کە پێکهاتبوون لە "محەمەد خەفاجی، حەیدەر موتێری، باسم غەرابی، مستەفا گەرعاوی و نفوز حسێن موسەوی" داوایان كرد دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق فه‌رمانێكی وه‌لائی ده‌ربكات بۆ رێگریكردن له كاركردن به‌و یاسایه، چونكه به بڕوای ئه‌وان، دانیشتنه‌كه نایاسایی بووه و رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده نه‌بوون.
دادگای باڵای فیدراڵی بە نووسراوی ژمارە 68ـی فیدراڵی وەڵامی دانەوە و رەتیکردووەتەوە فەرمانی وه‌لائی لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی دەربکات و رێکارەکانی یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە رابگرێت.
دادگای فیدراڵیی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌لائی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رج و بنه‌مای دیاریكراوه، له‌م دۆسیه‌یه‌شدا به پێویستی نازانێت فه‌رمانێكی وه‌لائی ده‌ربكات.
دادگاکە بەدوو خاڵ هۆکاری رەتکردنەوەی داواکەی روونکردووەتەوە، یەکەم، داواکارییەکە سیفەتی بەپەلەی تێدانییە، دووەم ئەگەر بڕیار بدات دەبێتە رای پێشوەختە لەسەر سکاڵای تۆمارکراو.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، دووشه‌ممه 14ـی نیسانـی 2025، په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه یاسایی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه بووه 19ـه‌یه‌مین پارێزگای عێراق.
AM:10:09:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت