مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ خنکا


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

مێردمنداڵێک لەناو گۆمی غەسالەکانی گوندی ئەسریلانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین خنکا.


ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025، عەلی قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لە لەناو گۆمی غەسالەکانی گوندی ئەسریلانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە خنکاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "مێردمنداڵەکە ناوی (هەولێر رزگار)ە و تەمەنی 13 ساڵە و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی سارستانیی راپەڕین دەرهێنراوەتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، باوکی ئەو مێردمنداڵە پێشمەرگە بووە و چەند ساڵێک پێش ئێستا شەهید بووە.


PM:06:53:09/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت