تەندروستیی کەرکوک: هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نییە
وێستگەنیوز-
راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، لەئێستادا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە شارەکەدا نییە.
ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025، راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوکرایگەیاند، "دەمانەوێت ئەوە رابگەیەنین کە منداڵێک نەخۆش هەبووە و گومان کراوە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی هەبووبێت، بەڵام دەرکەوت بە هیچ شێوەیەک هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەئێستادا لە کەرکوک هیچ کەسێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون نییە".
PM:05:52:09/05/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت