په‌روین بوڵدان: ئیتر به‌ردی بناغه‌ی ئاشتی داده‌نرێت
وێستگه‌ینوز-
په‌روین بوڵدان، ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌كات و رایگه‌یاند كه "پیرۆزه له هه‌مووان، ئيتر به‌ردی بناغه‌ی ئاشتی داده‌نرێت".
په‌روین بوڵدان وتیشی: "خۆزگه سه‌رۆكه‌كه‌م، سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، ئه‌م رۆژه‌ی ده‌بینی".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه له رۆژانی 5-7ـی ئایار، 12ـه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ئه‌نجام داوه".
په‌كه‌كه ده‌ڵێت: "كۆنگره‌كه لەسەر بنەمای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڕیاری مێژویی گرنگی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی په‌كه‌كه ده‌ركرد".
راشیگه‌یاند كه ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی 12 ی په‌كه‌كه و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كانی فراوان له‌سه‌ر بڕیاره‌كان دوای یه‌كخستنی ئه‌نجامه‌كان له دو بواری جیاوازدا له‌گه‌ڵ ڕای گشتی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
PM:03:29:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت