مام جه‌لال: من پیرۆز نیم
وێستگه‌نیوز-
مام جه‌لال، سه‌رۆكی پێشووی كۆماری عێراق، له‌كتێبی ساڵانی ئاگر و به‌فر ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت خه‌ڵك ئه‌وه بزانن كه منیش مرۆڤێكم وه‌كو ئه‌وان كه‌سێك نیم له‌ئاسمانه‌وه دابهزیبێتم یاخود كه‌سێكی پیرۆز‌و توانا به‌ده‌ر بم ". به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی دنیا مام جه‌لال زۆرترین نوكته‌ی له‌سه‌ر خۆی كردووه.
دوێنێ 7ی ئایار كتیبی ئاگرو به‌فر كه له‌لایه‌ن نه‌رمین عوسمان كراوه به‌كوردی له‌هۆڵی سالمی شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م كتێبه وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال ناسێنرا پێشتر مه‌عد فه‌یاز نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی دیاری عێراقی به‌عه‌ره‌بی نوسیویه‌تی .
ئه‌م نوسه‌ره ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه بواری بۆ ڕه‌خساوه له‌گه‌ڵیدا بێت و گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بكات.
له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی "سه‌رۆك موقه‌ده‌س نییه" تیایدا مام جه‌لال ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت خه‌ڵك ئه‌وه بزانن كه منیش مرۆڤێكم وه‌كو ئه‌وان كه‌سێك نیم له‌ئاسمانه‌وه دابهزیبێتم یاخود كه‌سێكی پیرۆز‌و توانا به‌ده‌ر بم، مرۆڤێكم وه‌ك هه‌ریه‌كێكی تری عێراقییه‌كان جیاوازیم نییه له‌گه‌ڵیان، یاخود لهچینێكی سه‌رو ئه‌وانه‌وه بم، من كارمه‌ندێكم به‌رپرسیارێتی ئه‌مرۆم سه‌رۆك كۆمارییه، سبه‌ی ده‌بمه سه‌رۆكی پێشوو".
مام جه‌لال زیاتر له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: سه‌رۆك ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ده‌گیرێت و نوكته‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كێشه له‌مه‌دا چییه.
مه‌عد فه‌یاز ئاماده‌كاری كتێبه‌كه له سه‌رۆكی پێشووی عێراق ده‌پرسێت خه‌ڵك چۆن بانگی بكات باشه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: مام جه‌لال من ئه‌و نازناوه‌م پێ خۆشه كه هه‌موو ژیانم پێی ناسراوم".
مه‌عد فه‌یاز نوسیویه‌تی كاتی نانخواردنی نیوه‌رۆیه مام جه‌لال به‌زۆری كاتژمێر دووی پاش نیوه‌رۆ نان ده‌خوات، زۆربه‌ی كاتیش خواردنه‌كه‌ی شله‌ی گۆشت و قه‌ل به‌كوڵاوی و یاخود برژاوی هه‌روه‌ها برنجی سپی له‌گه‌ڵ شله‌ی بامێیه یاخود هه‌ر سه‌وزه‌یه‌كی تری وه‌ك باینجان و فاسۆڵیا هه‌روه‌ها قه‌ره‌خه‌رمان و شۆربای سه‌وزه‌و یاخود نیسك و نان، به‌زۆری حه‌زی ده‌كرد نانی نیوه‌رۆ قه‌ره‌باڵه‌غ بێت . ئه‌و هه‌میشه یان داوه‌تی خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ سه‌ر خوانه‌كه‌ی یاخود له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانی نانی ده‌خوارد.
مه‌عد فه‌یاز ده‌نوسێت: له‌كاتی نانخواردندا لێم پرسی كه كام جۆری خواردنت به‌لاوه خۆشترینه وتی: به‌پله‌ی یه‌كه‌م شله‌ی بامێ له‌گه‌ڵ برنج، پاشان وتی : بامێ تاڵه‌بانییه، ئێمه خێزانێكین هه‌ر كه بامێ پێده‌گات تا كۆتایی لێی ده‌نێین".
مام جه‌لال وتی :"ئه‌وه‌شم حه‌ز لێیه له‌و قاپه‌دا بهنانێك شاردراوه‌ته‌وه " دیاره شاردراوه‌كه كه‌بابی سلێمانی بوو كه له‌قیمه‌ی گۆشتی به‌رخ دروستده‌كرێت.
نوسه‌ره‌كه نوسیویه‌تی عێراقییه‌كان باش ده‌زانن كه مام جه‌لال حه‌زی له‌نوكته‌و قسه‌ی خۆش بووه . مام جه‌لال ده‌ستی بۆ به‌له‌می قه‌له‌كه درێژ كرد‌و وتی "گوێ له‌م نوكته‌یه بگرن، كاتێك نه‌خۆش كه‌وتم عێراقییه‌كان ووتیان سه‌رۆك قه‌لی نه‌هێشت چونكه بۆ ته‌ندروستی باشه، كهچاكیش بووه‌وه، مه‌ڕی نه‌هێشت، چونكه خه‌ڵك هه‌مووی سه‌ربڕی و كردیان به‌قوربانیی وه‌ك سوپاسگوزارییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و".
دواتر هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا مام جه‌لال پرسی ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوكته‌ی تازه‌ی لایه بیگێڕێته‌وه، چونكه جوانترین دیاری له‌لای ئه‌و تازه‌ترین نوكته بووه له‌سه‌ر خودی خۆی.
تاڵه‌بانی ته‌نها ئه‌و نوكتانه‌ی نه‌ده‌گێڕایه‌وه كه له‌سه‌ر خۆی بوو، به‌ڵكو دهشیهۆنییهوه، یاخود پاڵه‌وانه‌كانی نوكتهكهی ده‌گۆڕی خۆی ده‌خسته شوێنیان، هه‌موو جارێك ده‌ستپێكی گێڕانه‌وه‌ی نوكته‌كان به‌م شێوه‌یه بوو "گوێ له‌م نوكته‌یه بگرن له‌سه‌ر مام جه‌لال". مه‌عد فه‌یاز وای نوسیوه:
به‌و بۆنه‌یه‌وه نوكته‌یه‌كی بۆ گێڕاینه‌وه وتی : رۆژێك مام جه‌لال له‌پاركی های پارك له‌ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن پیاسه‌ی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی لاسایی ئینگلیزه‌كان بكاته‌وه په‌تێكی به‌ده‌سته‌وه بوو و سه‌گێكی به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشا.. دوو كه‌سی عێراقی له‌دوره‌وه ده‌یبینن، یه‌كێكیان ده‌ڵێت: ئه‌مه مام جه‌لال نییه؟؟ ئه‌وی تر ده‌ڵێت له‌مام جه‌لال ده‌چێت.، به‌ڵام ئه‌وه چی ده‌كات لێره؟ یه‌كه‌میان پێشنیاز ده‌كات بچن بۆ لای بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابنه‌وه كه ئه‌وه یان نا، دهچنهی لای و یه‌كه‌میان لێی ده‌پرسێت، جه‌نابت مام جه‌لالیت؟ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه به‌ڵێ مام جه‌لالم، به‌ڵام چۆنتان زانی مام جه‌لالم ؟ دووه‌میان وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێت: چونكه پهتهكهو لهكلكی سه‌گه‌كه به‌ستووه له‌جیاتی ملی .
نوسه‌ر ده‌نوسێت له‌وكاته‌ی تاڵه‌بانی ئه‌و نوكتانه‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌گێڕایه‌وه ، زنجیره‌یه‌ك لهیادهوهرییه ئازاربهخشهكان به‌مێشكمدا تێپه‌ڕین، بیرمكرده‌وه كه چه‌ند كه‌س لهعێراقییهكان له‌سێداره دران یاخود ئهشكهنجا دران یاخود بێسهرو شوێن كران به‌هۆی نوكتهیهكهوه، یاخود بۆچونێك یان گاڵته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دام حسێن.
PM:03:58:08/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت