کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژی هەینی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ هەینی، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و بەهەمان شێوە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی
PM:12:19:08/05/2025
ئهم بابهته 5324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت