وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاند و داواكاریشه رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌ردانی هۆڵه‌كه بكه‌ن.
لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه به‌پێی پارێزگاكان ده‌توانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری بزانن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوایان لێ ده‌كات كه "رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه كه له ڕێكه‌وتی (1ی6ی2025) كاتژمێر (7:30) خوله‌كی به‌یانی ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته قوتابیان سه‌ردانی هۆڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له شوێن و ناوه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی خوێندنی (2024-2025)خولی یه‌كه‌م".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌كاتی بوونی هه‌ڵه له زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویسته قوتابی به زووترین كات سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی خۆی بكات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان".
بۆ زانینی شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان كلیك لێره بكه:
PM:09:26:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت