نه‌بیل مه‌رسومی: به‌قاچاغبردنی نه‌وت له هه‌رێم، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له ئۆپێك شه‌رمه‌زار كردووه
وێستگه‌نیوز-
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" له نووسراوێكی نهێنی و به‌په‌له‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له هه‌رێم رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به قاچاغ ده‌برێت، شاره‌زایه‌كی بواری ئابووریش رایگه‌یاندووه كه "به‌قاچاغبردنی نه‌وت له هه‌رێم، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له به‌رده‌م رێكخراوی ئۆپێك شه‌رمه‌زار كردووه".
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابووری عێراقی، نووسراوێكی نهێنی و به‌په‌له‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی وه‌زیری نه‌وتی كردووه سه‌باره‌ت به كرێی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی وشكانی.
له نووسراوه‌كه‌دا سۆمۆ رایگه‌یاندووه كه "نه‌وت خاو و به‌رهه‌مه‌كانی" له‌ڕێی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌كانی باكوور (په‌روێزخان و باشماخ)ه‌وه به قاچاغ ده‌برێت بۆ (به‌نده‌ر ئیمام، به‌نده‌ر عه‌باس، بوشه‌هر)ی ئێران و شۆفێری تانكه‌ره‌كان بۆ به‌قاچاغبردنی نه‌وته‌كه بۆ هه‌ر تۆنێك له هه‌ولێر 130 دۆلار و له سلێمانی 90 دۆلاریان پێده‌درێت، سه‌ره‌ڕای پێدانی پاره‌ی زیاده له كاتی دواكه‌وتنی به‌تاڵكردنی نه‌وته‌كه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و پاره‌یه‌ی كه سۆمۆ دیاریكردووه (بۆ هه‌ر تۆنێك 43 بۆ 46 دۆلار) له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی له هه‌رێم ده‌درێت به شۆفێران بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست ئه‌سته‌م بێت و شۆفێران رووده‌كه‌نه گرێبه‌سته‌كانی به‌قاچاغبردنی نه‌وتی هه‌رێم كه پاره‌یه‌كی زۆری تێدایه".
له نووسراوه‌كه‌دا كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكردووه كه "رێكخراوی ئۆپیك بۆی سه‌لماوه كه رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌زیاده هه‌نارده‌ده‌كرێت كه له راستیدا به قاچاغ ده‌برێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی نه‌وتی له‌به‌رده‌م رێكخراوی OPEC شه‌رمه‌زار كردووه.
لای خۆیه‌وه نه‌بیل مه‌رسومی رایگه‌یاندووه كه "كۆمپانیای سۆمۆ ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ده‌ڵێت هه‌رێم 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به قاچاخ ده‌بات، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌به‌رده‌م ئۆپێك پڵه‌س شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ی وه‌ك پێشێلكردنی پشكی به‌رهه‌مهێنانی عێراق چه‌سپاندووه".
نه‌بیل مه‌رسومی ده‌ڵێت: "پێویسته حكومه‌تی عێراق رێگری له هه‌رێم بكات له قاچاخچێتیكردن به نه‌وت یان داوای ئه‌وه بكات كه وه‌زاره‌تی نه‌وت رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی عێراق له ئۆپێك به‌رز بكاته‌وه".
PM:08:20:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت