كتێبی "ساڵانی ئاگر و به‌فر... یاده‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی" بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئایاری 2025 له رێوڕه‌سمێكدا له هۆڵی سینه‌ما سالم، كتێبی "ساڵانی ئاگر و به‌فر... یاده‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی" له نووسینی مه‌عد فه‌یاز و وه‌رگێڕانی نه‌رمین عوسمان ناسێندرا و به‌دیاری به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبه‌كه كه له‌لایه‌ن ئینستیتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه، چاپ و بڵاوكرایه‌وه، خه‌ڵه‌ف غه‌فور له وتارێكدا باسی له‌وه كرد كه "كتێبه‌كه ماوه و كاتێكی زۆری ویستووه تا ببێته تۆمارێكی هه‌مه‌لایه‌نی وا بۆ خه‌ڵك و خوێنه‌واران و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئێمه كه هێشتا په‌تا و ئاشووبی دووبه‌ره‌كی به‌رۆكی به‌رنه‌داوه، سوودی زۆری ده‌بێت و به زۆر لایه‌نی سه‌رۆك مام جه‌لال ئاشنامان ده‌كات".
خه‌ڵه‌ف غه‌فور ده‌ڵێت: "له‌م كتێبه‌دا ئاشنای زۆر لایه‌نی ژیان و به‌شداری كارای سیاسییانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له قۆناغه‌كانی ژیانیدا مام جه‌لال جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و له‌یه‌ك كاتدا وه‌ك رۆژنامه‌وان، مافپه‌روه‌ر، پارێزه‌ری كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان، داهێنه‌ری فره‌یی سیاسی و كۆتاییهێنه‌ر به مێژووی خه‌باتی تاك حزبی و تاك سه‌ركرده‌یی ده‌هێنێت و ده‌رگا بۆ به‌شداری كارای ژنان له كۆڕی خه‌بات و سیاسه‌ت ده‌كاته‌وه و پێگه‌ی ده‌وڵه‌تداری وه‌كو خۆی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ژن و كه‌مینه‌كان به‌كارده‌هێنێت و رووبه‌ڕی ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فراوانتر ده‌بێت".
دواتر محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاند كه "ره‌نگه له چه‌ند خوله‌كێكدا نه‌توانم باسی خه‌بات و فیدكاری و شاره‌زایی و بلیمه‌تی و لێبوورده‌یی و دیپلۆماسی و خۆڕاگری جه‌نابی مام جه‌لال بكه‌م، مام جه‌لال پیاوێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته بوو، پیاوێك بوو له كه‌لكانه‌وه بۆ كولیه‌ی حقوق له به‌غدا، له چادرێكه‌وه له دۆڵه كۆكه و بادینایه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری له به‌غدا، مام جه‌لال خۆی توانی ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت".
وتیشی: "پیاوێكی داهێنه‌ر بوو، پیاوێك بوو هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر و شاره‌زا له هه‌موو بواره‌كاندا، جگه له‌وه‌ی نووسه‌رێكی به‌توانا بوو، توانای خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانی و تێگه‌یشتن لێانی هه‌بوو، قاڵبووی ناو كۆمه‌ڵگا بوو، له بواری سیاسی‌دا ره‌نگه كه‌م كه‌س هه‌بووبێت بگاته ئه‌و قۆناغه‌ی مام جه‌لال".
باسی له‌وه‌شكرد كه "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەمووی لە دەوری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سووڕێته‌وه كه کوردی لێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه هه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌م بێت كورد خۆیه‌تی، نه‌یتوانیوه سود له هه‌موو ئه‌و رووداوانه وه‌ربگرێت، ئه‌مڕۆ كورد له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته و تورکیا و سوریا بەناچاری لەگەڵ کورد رێککەوتن دەکەن".
ئاشكراشیكرد كه "له 1977 بۆ یه‌كه‌مجار له گوندی ماسی رۆ له توركیا له شه‌مدینان كه جه‌نابی مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه، بینیم. هه‌میشه وره‌ی له چیاكانی كوردستان به‌رزتر بوو، هه‌میشه پشته‌وه‌ی رووداوه‌كانی ده‌بینی".
هاوكات ستران عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "زۆر گرنگه جه‌نابی مام جه‌لال له‌هه‌موو ره‌هه‌نده جیاجیاكانیه‌وه بناسین و حه‌قی خۆی بده‌ینێ".
وتیشی: "ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی بۆ ناساندن بۆ هاوڵاتی عێراقی و عه‌ره‌ب ئه‌م رۆڵه‌ی گێڕاوه، كتێبێكی گرنگه، وه‌رگێڕانه‌كه‌شی زۆر كوردی و زۆر نه‌رمونیانه و هه‌ر كه‌س ده‌یخوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات به كوردی نووسراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م كتێبه دیوێك له دیوه‌كانی ژیانی جه‌نابی مام جه‌لال نیشان ده‌دات، ئه‌م كتێبه بۆ هه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی عه‌ره‌ب ره‌نگه كافی بێت، مام جه‌لال نیشان ده‌دات له‌ناو خه‌بات و تێكۆشانی دیموكراسی گه‌لی كوردستاندا هه‌روه‌ها مام جه‌لال نیشان ده‌دات له‌ناو خه‌باتی سیاسی عێراقدا، له قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی تا قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی وڵات. ئه‌م كتێبه وێستگه‌یه‌كه له وێستگه‌كانی خه‌باتی دووردرێژ و دنیابینی مام جه‌لال".
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا نه‌رمین عوسمان وه‌رگێڕی كتێبه‌كه رایگه‌یاند كه "كتێبه‌كه ناوازه‌یه و نووسه‌ره‌كه‌ی ناوی ناوه قسه‌كردن، به‌ڵام من ده‌توانم بڵێم به‌شێكه له بیره‌وه‌ری".
نه‌رمین عوسمان وتی: "چنینه‌وه‌ی مێژووی مام جه‌لال، ئه‌و ته‌ونه‌ی مام جه‌لال چنیویه‌تی له هه‌زاران ده‌زووی ره‌نگاڵه پێكهاتووه و كۆكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه".
راشیگه‌یاند كه "نووسینه‌وه‌ی مێژووی مام جه‌لال كارێكی یه‌كجار دوورودرێژه و كارێكی گرنگه. مام جه‌لال به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی و ناوچه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و گۆڕینی روانگه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به كورد هه‌بووه. هه‌روه‌ها روانگه‌ی جیهانی گۆڕی".
PM:06:06:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت