هەسەدە: دیاریکردنی بکوژێک وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپای سووریا قبوڵ نەکراوە
وێستگەنیوز_
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، دیاریکردنی ئەبو حاتەم شەقرە وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپای سووریا لەلایەن دیمەشقەوە، هەنگاوێکی نەرێنی و قبوڵنەکراوە.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، دانانی کەسانی تاوانباری وەک ئەبوو حاتەم شەقرە لە پۆستە هەستیارەکانی سوریای نوێ، قبوڵنەکراوە و دامەزراوەکانی حکومەت پیس دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەبو حاتەم شەقرە چەندین تاوانی ئەنجامداوە، لەنێویشیاندا شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەف، ژنە چالاکی سیاسیی کورد لە رۆژاوا.
دووپاتیشی دەکاتەوە کە، شوێنی ئەبو حاتەم شەقرە زیندانە نەک دامەزراوە فەرمییەکان، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەنگاوی بوێرانە بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەوکەسانە لەسەر تاوانەکانیان بەرامبەر سورییەکان.
فەرهاد شامی دەشڵێت: تاوانبارێک کە لەناوخۆدا داواکراو بێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سزادراو بێت، نابێت شوێنی تاوانبارانی پێشوو بگرێتەوە، بەڵکو دەبێت هەمان چارەنووسی ئەوانی هەبێت.
PM:01:54:07/05/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت