ئامارەکانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕوو لە هەڵکشانە و زۆرترین رێژەی مردن لە کەرکووک تۆمارکراوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، 8 مردن و 54 تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8ـیان مردوون.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمارکراون، کە 17 تووشبووە.
 
هەروەها بە وتەی سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، زۆرترین رێژەی مردن لە کەرکووکە. ئەمساڵ لەو شارە 5 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، کە چواریان مردوون و ئەوەی دیکەش چاکبووەتەوە؛ هیچ تووشبوویەکی دیکەش تۆمار نەکراوە.
 
تای خوێنبەربوون بە چەند رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی ببێت و لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "مردن لەنێو تووشبووان 10% بۆ 40%ـە."

فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا'ـش دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و خەڵکی گەڕەکی رەفاعییە لە موسڵ، رۆژی 5ـی ئایار بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دواتر نمونەی پشکنینەکە رەوانەی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی ناوەندی لە بەغداد کراوە، بەپێێ ئەنجامەکەش، کە ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە، کەسەکە تووشبووی تای خوێنبەربوونە. لەئێستاشدا توشبووەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت.

ئەمە سێیەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.


AM:11:38:07/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو