ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی پرسی مووچەی مانگی 4 کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بڕیار وایه‌ سبه‌ی چوارشەممە، 7ـی 5ـی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە. یه‌كێك لە پرسی کۆبوونەوەکە تایبه‌ته‌ به‌ بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەران.

بە گوێرەی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و لە هۆڵی مامۆستا سەعد، لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەکە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت:

1. گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پـڕۆژەی ڕووناکی و دەستەبەرکردنی کارەبای (24) کاتژمێری و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنــان.

2. بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.

3. ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجـومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەی وردبینی هەردوو دیـوانی چـاودێری دارایـی فیـدراڵ و هەرێمـی کوردسـتان.

دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، 30ـی نیسان بەڕێوەچوو. 


PM:10:23:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت