مه‌سرور بارزانی و د. عه‌لی قه‌ره‌داغی: برایه‌تی نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كان به‌هێز بكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كرد و جه‌ختیان له به‌هێزكردنی گیانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و برایه‌تی نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/6، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كرد".
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه "له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا".
له دیداره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و د. عه‌لی قه‌ره‌داغی جه‌خت له "پێویستیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی گیانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تی له‌نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا كرا".
PM:04:45:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت