قوباد تاڵه‌بانی: تائێستا له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتن


وێستگه‌نیوز-

قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند:

*بۆ مووچه‌چاوه‌ڕێی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق ده‌كه‌ین.

*دانیشتنه‌كه‌ی‌ دوكان دانیشتنێكی‌ باش بوو، به‌سوود بوو، به‌ڕێزان كاك مه‌سرور و كاك بافڵ‌ دانیشتنێكی‌ باشیان هه‌بوو له‌پاڵ‌ دانیشتنه‌كانی‌ تیمه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌، ئه‌مه‌ هه‌مووی‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستكردنی‌ متمانه‌یه‌كی‌ باشتر له‌نێوانمان كه‌ بتوانین پێكه‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا كه‌ حكومه‌تێكی‌ گونجاو پێكهات، باشتر له‌جاران ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رین.

*زۆر ئاساییه‌ له‌ناو هه‌رێم بۆچوونی‌ جیاوازمان هه‌بێت ته‌نانه‌ت مونافه‌سه‌ و ركابه‌رایه‌تیمان هه‌بێت، چونكه‌ دوو حزبی‌ سیاسی‌ جیاوازین.

*ده‌بێت له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانییه‌كان و پرسه‌ گرنگه‌كان یه‌ك ئاراسته‌ بین له‌پێناو هه‌رێمی‌ كوردستان.
*
باوه‌ڕناكه‌م له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ به‌ یه‌ك لیست به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكه‌ین.


PM:03:04:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت