مه‌سرور بارزانی: چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێیه‌مین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له هه‌ولێر كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری هه‌یه"، ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/6، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێیه‌مین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی (METEX) له هه‌ولێر كرده‌وه كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری گه‌شتوگوزار به‌شدار بوون.
له وتارێكدا كه له ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌جێندا و سیاسه‌تی حكومه‌ت له بووژاندنه‌وه و پێشخستنی ئابووریی كوردستان، گه‌شه‌پێدان و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتوگوزار و كه‌رتی گشتییه.
مه‌سرور بارزانی وتی: "حكومه‌ت هه‌وڵێكی زۆری داوه تاوه‌كوو ئاسانكاری بكات و هاوكار بێت بۆ په‌ره‌پێدان به‌م كه‌رته به‌و ئامانجه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌چه‌شن بكرێت".
وتیشی: "یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت زیاتر كوردستان به دونیا بناسێندرێت، ئه‌وه‌یه كه گرنگیی به كه‌رتی گه‌شتوگوزار بدرێت تاكوو خه‌ڵكێكی زیاتر بێ و تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی كوردستان بێ و شاره‌زای ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان بێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌دات".
ئه‌مه‌ش ده‌قی گتاره‌كه‌یه:
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی هێژا
خوشك و برایانی به‌ڕێز
زۆر زۆر به‌خێربێن
به تایبه‌تی به‌خێرهاتنی دیپلۆماتكاره‌كان، نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كان، نوێنه‌ری كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارن ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه، هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و نوێنه‌ره‌كانیان .
ئاماده‌بووانی هێژا:
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌م له سێیه‌م پێشانگای (مێتێكس)ی گه‌شتوگوزاری له شاری هه‌ولێر كه ئه‌مه بێگومان هه‌نگاوێكی زۆر باشه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری. شاراوه نییه كه به‌شێك له ئه‌جێندا و سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له بووژانه‌وه و پێشخستنی ئابووریی كوردستان، گه‌شه‌پێدان و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتوگوزاری و كه‌رتی گشتییه. به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م كه‌رتی تایبه‌ت به یه‌كه‌وه بتوانن گرنگی به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری بده‌ن.
ئێمه له‌و ماوه‌یه هه‌وڵێكی زۆرمان داوه كه ئاسانكاری بكه‌ین و وه‌كوو حكوومه‌تیش هاوكار بین تاكوو په‌ره به‌م كه‌رته بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌چه‌شن بكرێ و ئێمه ئه‌و كه‌رتانه‌ی كه یارمه‌تیده‌رن بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو خۆی گرنگییان پێ بده‌ین و پاڵپشتیان بین.
هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌م له رووی مێژوو، هه‌م له رووی كولتوور، له ڕووی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، جوانیی سرووشت. ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدرێ كه خزمه‌تگوزاریی زیاتریش دروست بكرێ بۆ هاندانی خه‌ڵكێك چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا بتوانن سوود له‌و كه‌رته وه‌ربگرن.
من ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی ئه‌م پێشانگایه ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشی له به‌شداربووانی كۆمپانیاكان ده‌كه‌م كه به‌شدارن لێره كه بێگومان ئه‌مه هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ده‌توانێت خزمه‌تێكی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بكات.
ئێمه ده‌مانه‌وێ جگه له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێمه سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ن، هه‌وڵێكی جددی بدرێت بۆ هێنانی گه‌شتیاری بیانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان. پێشتر هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بووه بۆ ناساندنی شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستان به ده‌ره‌وه، به‌ڵام زیاتر باسی ئه‌و كاره‌ساتانه‌مان كردووه كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هاتبوو، به چ قۆناخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوین، به‌ڵام ده‌بینین كه كوردستان زۆر زیاتری هه‌یه كه پێشانی جیهانی بدات و خه‌ڵكێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێن و كوردستان ببینن، هه‌م له ڕووی جوگرافییه‌وه چه‌ند شوێنی سه‌رنجڕاكێش و جوان و دڵگیری هه‌یه، هه‌م فێری مێژووی كوردستانیش ببن كه به چ قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوین. كوردستان بێگومان ناوچه‌یه‌كه كه چه‌ندین ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون و تێپه‌ڕیون. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م كولتووره جوانه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كه ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه وێنه‌ی نییه، پێویسته ئێمه زیاتر پێشانی خه‌ڵكی بده‌ین.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین زیاتر كوردستان به دونیا بناسێنین، ئه‌وه‌یه كه گرنگیی به كه‌رتی گه‌شتوگوزار بده‌ین تاكوو خه‌ڵكێكی زیاتر بێ، هه‌م سه‌ردانمان بكات، هه‌م تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی كوردستان بێ و زیاتر شاره‌زای ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان بێت. ئێمه ده‌مانه‌وێ گرنگیی به پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه بده‌ین:
له ڕووی جوگرافییه‌وه، هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ده‌مانه‌وێ گرنگیی به هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بده‌ین و ئه‌و جوانییه سرووشتییه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان هه‌یه، ئه‌وانه به‌رجه‌سته بكه‌ین.
ده‌مانه‌وێ گرنگیی به مێژووی كوردستان بده‌ین، یه‌كێك له‌و نموونانه قه‌ڵای هه‌ولێره كه یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانی جیهان و به تایبه‌تی قه‌ڵای هه‌ولێر كه كۆنترین شاری جیهانه و شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش زایین كه ژیانی تێدا به‌رده‌وام بووه تاكوو ئه‌مڕۆ، ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاتیش، چه‌ندین شوێنی مێژوویی تر حه‌فتانه و مانگانه ده‌دۆزرێنه‌وه. كوردستان خۆی هه‌موو ساڵێك ده‌بینین كه شوێنی جیاوازی مێژوویی تێیدا ده‌دۆزرێنه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌كرێ ببن به به‌شێك له پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری. كه‌واته گرنگیدان به مێژووی ناوچه‌كه‌ی خۆمان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه مێژووییانه، ئه‌وانه هه‌مووی یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری.
له لایه‌كی تره‌وه پێشخستنی سیسته‌می خزمه‌تگوزاری، چ خزمه‌تگوزاریی پزیشكی بێت، چ خزمه‌تگوزاریی ئه‌و گه‌شتیارانه بێت كه بۆ چێژوه‌رگرتن له سرووشت و بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی خۆیان دێن بۆ كوردستان، ئێمه گرنگیی به‌م به‌شانه‌ش بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان، به ڕوویه‌كی خۆشه‌وه پێشوازییان لێ بكرێ و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه شایسته‌ی خه‌ڵكێكن كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، پێشكه‌شیان بكه‌ین. كوردستان ناسراوه به‌وه‌ی مێواندۆسته، ده‌مانه‌وێ ئه‌و مێواندۆستییه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرنیش له چێشتخانه‌كانمان، له هۆتێله‌كانمان، له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان، پێشانی دۆست و هه‌ڤاڵانمان بده‌ین كه دێن و سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.
چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ له‌به‌ر ده‌ستی حكوومه‌تن كه ئه‌م پرۆژانه ده‌كرێ ببن به بنه‌مایه‌ك بۆ پێشخستنی چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوشێوه له ده‌وروبه‌ری پرۆژه گشتییه‌كان بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، به‌شێكی گرنگی ئه‌و پرۆژانه خه‌ریكه ده‌كه‌ونه كار و به‌رنامه‌یان بۆ داڕێژراوه، هه‌ر له زاخۆوه بگره تاكوو هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو شوێنه‌كان به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه بۆ پێشخستنی ئه‌م كه‌رته، هه‌روه‌كوو باسم كرد هه‌ر شوێنێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ده‌مانه‌وێ گرنگیی به هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بده‌ین. كه یه‌كێك دێت سه‌ردانی شارێك یان شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان ده‌كات، ده‌مانه‌وێ بۆ بابه‌تێكی تریش بچێت سه‌ردانی شارێكی تری كوردستانیش بكات. جوانیی كوردستان له‌وه‌دایه كه زۆر زۆر سرووشتێكی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام دڵی هه‌موو كوردستانییه‌ك فراوانه و میواندۆسته، كه‌واته شتێكی هاوبه‌ش له هه‌موو كوردستاندا ده‌بیندرێت كه گه‌شتیار هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات.
جگه له‌وه‌ی كه ئێمه له ڕێگه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار و هێنانی گه‌شتیار له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بێگومان هه‌لی كاریش له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر ده‌كات و واده‌كات خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ خۆیان ببن به خاوه‌ن پیشه و كاری خۆیان و زۆر كه‌س كه تاكوو ئێستا له‌وانه‌یه كاریان نییه، به‌هۆی پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری، هه‌لی كاری زیاتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت و كوردستان‌مان ڕۆژ به ڕۆژ هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه ده‌نێت.
من جارێكی تر ده‌ستخۆشی له به‌شداربووان ده‌كه‌م، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌موو لایه‌كتان سه‌ركه‌وتوو بن، كوردستان هه‌میشه له پێشكه‌وتندا بێت و وڵاتمان ئاوه‌دان بێت.
زۆر زۆر به‌خێر بێن.
PM:02:37:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت