هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە داخستنی رێگەیەک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا رێگەی پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە لە سێ ڕیانی (سەید خلیل بۆ بەرزەپردی شێخ محمد تاڵەبانی) رێگەی هاتن و رۆیشتن دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا".
ئاماژەی بەوەکرد، "رێگەی بەدیل دەکەوێتە سێ ریانی ئاوارەکان بۆ ترافیك لایتی ژمارە هەشت نزیک مزگەوتی بوخاری بۆ جووت سایدی (کەلار - رزگاری)".
AM:11:58:06/05/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت