به‌رگری شارستانی سۆران: مانگێك تێپه‌ڕی و ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا نه‌دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند كه به 55 تیم هه‌ڵمه‌تێكی گهورهان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا ئه‌نجام دا، به‌ڵام پاش مانگێك هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ به‌به‌شداری ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان و نزیكه‌ی 180 كارمه‌ند كه دابه‌ش كرابوون بۆ 55 تیم له ته‌واوی بنكه‌كانی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه و ناوچه جیاجیاكانی دیكه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و ورد و چڕ به‌رێوه‌چو بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا".
به‌رگری شارستانی سۆران ده‌ڵێت: "له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، ته‌واوی ته‌كنیك و ئامێره به‌رده‌سته‌كانمان به‌كارهێنا، گه‌ڕانی وشكانی و نێو ئاو و سۆنه‌ر و درۆنی ژێرئاو، قولابی گه‌وره، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه".
وتیشی: "به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كان زۆر سه‌ختن، كه‌شوهه‌وا و بارینی باران لێڵی ئاوه‌كه زیاد ده‌كات و به‌خوڕتری ده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مانگێك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه كاره‌ستباره تێپه‌ڕیوه و تائێستا نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌كه‌ی پلانه‌كان بۆ مانگی دوه‌م به‌رده‌وام ده‌بن.
رۆژی شەممە، 5ـی نیسانی 2025، خێزانێک بۆ گەشتکردن چوونە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، لەو کاتە خوشک و برایەکی خێزانەکە، بۆ وێنەگرتن چوونە لێواری ڕووبارەکە، براکە دەکەوێتە نێو ڕووبار و خوشکەکەی بە ناوی ئا‌ڤێستا یوسف هەوڵی ڕزگارکردنی براکەی دەدات، بەڵام براکەی لەناو ڕووبارەکە بە سەلامەتی ڕزگاری بوو و ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵیش تا ئێستا بێسەروشوێنە.
PM:10:07:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت