ئاسایش دەستگیرکردنی کوێخا دێرین عوزێری رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز-
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دێرین ئەحمەد محەممەد ناسراو بە (کوێخا دێرین عوزێری)، لە رۆژی 4ـی 5ـی 2025 دەستگیرکرا و ئەمڕۆ خرایە بەردەم دادوەر، ناوبراو لە ماوەی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و رووبەرووی یاسا کرایەوە.
دێرین عوزێری، پلەدارێکی پێشمەرگە بوو لە یەکەی حەفتا و تۆمەتبارە بە "وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە سەرمایەدارێک، پار بە فەرمانی دادوەر بڕیار درا دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر تەواوی ماڵ و موڵکیدا بگیرێت، بەڵام چووە دەرەوەی وڵات."
له 12ی شوباتی 2024 ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 12:10 خوله‌كی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی 1ی 2024، له گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م (یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) ته‌قه له هاووڵاتیی (ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ) سه‌رمایه‌دار كرا و به‌هۆیه‌وه برینداركرا".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی هێزه‌كانمان ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام له رۆژی 30ی 1ی 2024، به‌پێی ماده‌ی 405 - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ته‌قه‌كه‌ر "ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق عه‌لی" ده‌ستگیركرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دوای لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا و ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبارێكی دیكه به ناوی (ئومێد كه‌مال) هاوكاری كردووه كه هاوپیشه‌یه‌تی و هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه‌ن له‌لای (دێرین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) ناسراوه به (كوێخا دێرین) و به بڕیاری ناوبراو تاوانه‌كه‌یان كردووه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمه‌تبار ئومێد كه‌مال كه هاوكاری كردووه ده‌ستگیركرا".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئێستا، كوێخا دێرین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به پێی ماده‌ی 405 - 31 له یاسای سزادانی عیراقی و كێشه‌كه‌شی له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه و پاره‌وه‌رگرتن و ههڕهشهبووه له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دادوه‌ر بڕیاریدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گوازراوه و نه‌گوزاره‌وه‌ی تۆمه‌تبار دێرین ئه‌حمه‌د و رووخاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی كه به زیاده‌ڕۆیی كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی".
هه‌مان رۆژ واته 12ی شوباتی 2024 هێزه‌كانی كۆماندۆ به فه‌رمانی راسته‌وخۆی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر قه‌ڵاكه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د، دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی رووخێندرا.
PM:07:02:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت