کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبیت بەرەو ناوچە سنووریەکان، هەروەها ئەمرۆ پێشبینی چالاکبوونی خێرایی با دەکرێت لە زوربەی ناوچەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی توز و خۆڵ زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تاوەکو کاتەکانی ئێوارە، شایانی باسە لە ناوچەکانی قەزای بەردەڕەش و ئاکری و سەنتەری دهۆک و دەوروبەری پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لە بروسکە دەکرێت لەم ناوچانە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بە (1-3) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور زیاتر دادەبەزێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 6ی ئایاری 2025، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمیک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور، پلەکانی گەرما نزم 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرما:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :32 پلەی سیلیزی
AM:11:00:05/05/2025
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت