"زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 600 هەلی کار ڕادەگەیەنێت"
وێستگەنیوز_
زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ودامەزراوەکانی کەرتی تایبەت 600 هەلی کارلە یەکەمین پێشانگەی ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەمرۆ یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025 یەکەمین پێشانگەی ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی لەژێر دروشمی 'داهاتووت مسۆگەر بکە' بە سەرپەرشتی پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز، سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و ئامادەبوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە بە بەشێکی تری هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.
لە پێشانگەکەدا 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بهشداریان كردووه و تونراوه 600 ههلی كار لە بوارە جیاوەزەکاندا دا بۆ خوێندکاران و دەچووانی زانکۆکان لە پێشەنگەکەدا بخرێتەروو.
لەمەراسیی کردنەوەی پێشانگەکە "ژمارهیهكی بهرچاو لە لێپرسراو و نوێنەرانی كۆمپانیا جیاوازەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووان و خوێندکاران سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەشی کرد."
له كردنهوهی چالاكییهكهدا پانێلێک بەناونیشانی دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار: دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان سازکرا بۆ هەریەک لە پ.ی.د. بەختیار عوبێد شەریف، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، نەوزاد غەفور کەریم، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری ھەرێمی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەکانی بچووک و مامناوەند لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
PM:06:49:04/05/2025
ئهم بابهته 4740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت