لە رووداوێکدا منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئیدارەی راپەڕین منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەستدا.


عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین بەوێستگە نیوزی راگەیاند، "ئەمشەو شەممە 3ی ئایاری 2205، لە قەزای قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاهینە منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەکرد، "منداڵەکە ناوی (مەتین عومەر حسێن)ە و تەمەنی هەشت ساڵە، لە دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە رای کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو، "دوای چەند کاتژمێرێکیش شۆفێرەکە لەلایەن هێزە ئەمینەکان دەستگیرکراوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".


PM:10:51:03/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت