ئەردۆغان: زۆر دڵگران بووم بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر


وێستگەنیوز-

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوە.


ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "زۆر دڵگران بووم بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەكەی، ئازیزانی و دەم پارتی و پەرلەمانی توركیا دەکەم".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەم دواییەدا لە كۆشكی سەرۆکایەتی پێشوازیمان لە کۆچکردوو کرد و بیروڕایەکی بەرهەمدارمان گۆڕیەوە، سەبارەت بەو هەنگاوانەی كە ناویەتی، لە ناخەوە بڕواموایە دەگەینە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر"، کە سری سورەیا ئۆندەر لەم دواییانەدا کاری بۆ کردووە".

ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی دەم پارتی- ئیمراڵی، دوای 18 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.



PM:10:16:03/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت